وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، رەشنوسێکیان ئامادەکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا و بەمزوانە پێشکەشی حکومەتی ئەو وڵاتەی دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا وتی،روسیا پابەندە بە دانوستانەکان و بەتایبەت ئەو رێککەوتنەی لەم دوایانە لە ئەستەنبوڵ کراوە و ئامانجیان چارەیەکی ئاشتییانەیە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی لەگەڵ ئۆکرانیا.
وەزیری دەرەوەی روسیا ئەوەشی خستەڕوو، دەیانەوێت ئاگربەستێکی
دوورمەودا لەگەڵ ئۆکرانیا پێکبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمزوانە رەشنوسەکە
پێشکەشی حکومەتی کیێڤ دەکەن و بەدیاریکراوی دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی ئاڵوگۆڕکردنی
دیلەکان رەشنووسەکە رادەست دەکەن.
لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی، پشتگیریی ئەورووپا بۆ هێرشەکانی ئۆکرانیا
بەروونی هەوڵێکە بۆ تێکدانی دانوستانەکانی ئاشتی و تێکدانی ئەو پێشکەوتنانەی لە ئەستەنبوڵ
بەدەست هاتوون.