PM:08:19:22/05/2025
20644 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هەرێم دەڵێت، له ساڵی داهاتوو به دواوه بڕیاری هەژمارکردنی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی نمره‌ی وانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له ساڵی داهاتوو واته ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦، به‌دواوه بڕیاری هەژماکردنی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی نمره‌ی وانه‌كانی (كوردی و عه‌ره‌بی) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، واته ئه‌و خوێندكارانه‌ی له ساڵی داهاتوو به دواوه له پۆلی ١٢ـی ئاماده‌یی ده‌بن، وانه‌ی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی وه‌ك سه‌رجه‌م وانه‌كانی دیكه له سیستمی وه‌رگرتن ئه‌ژمار ده‌كرێن.
هاوکات له نوسراوێكیشدا وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كات ئاگاداری سه‌رجه‌م
خوێندكاران بكرێت به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی وانه‌كانی (كوردی و عه‌ره‌بی)
له پۆلی ١٢ـی ئاماده‌یی، له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (٧)ی ساڵی (٢٠٢٢)ی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رچوو.
نـ.کـ