ئەمەش دوای ئەوە هات کە سوپاسی خۆی بۆ شانشینی یەکگرتووی سعودیە دەربڕی کە خزمەتگوزاری ستارلینکی بۆ بەکارهێنانی دەریایی و ئاسمانی وەرگرتووە.
مەسک ژمارەیەک ڕۆبۆتی تێسلای پیشانی شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکی ئەمریکای دا و وتی " دەتوانین ئابوورییەکی دە ئەوەندەی ئابووری جیهانی ئێستامان هەبێت، ڕۆبۆتەکان دەتوانن سەما بکەن و بڕۆن و کارلێک بکەن و پێموایە ئێمە بەرەو جیهانێکی ڕیشەیی جیاواز و جیهانێکی سەرنجڕاکێش دەڕۆین."
پێشبینیشی کرد کە لە داهاتوودا ژمارەی ڕۆبۆتەکان بگاتە دەیان ملیار و دەشڵێت "پێموایە هەموو کەسێک دەیەوێت ببێتە خاوەنی ڕۆبۆتی تایبەتی خۆی"،
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی راگەیاند " باوەڕم وایە بەرەو داهاتێکی گشتگیری بەرز دەڕۆین، کە هەموو کەسێک بتوانێت هەر کاڵا و خزمەتگوزارییەک بیەوێت بەدەستی بهێنێت بەڵام دەبێت ئاگادار بین چونکە ئەگەر ئەم پەرەسەندنە بە باشی بەڕێوەنەچێت، مەترسی هەیە"