سەردێڕ:

لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەک گۆڕێک کە ئێسک و پروسکی تێدایە دۆزراوتەوە

PM:09:30:19/05/2025

2812 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناحیەیی رۆڤیا رایگەیاند، لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەی جووتسایدی رۆڤیا گۆڕێک کە ئێسک و پروسکی تێدایە دۆزراوتەوە و کارکردن لەو پارەچەیە وەستاوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەنهەل سورچی، بەڕێوەبەری ناحیەیی رۆڤیا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتی کارکردن لە پرۆژەی جووتسایدی رۆڤیا گۆڕێک کە ئێسک و پروسکی تێدایە دۆزراوتەوە کە پێدەچێت ئێسکەکان کۆنبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێسکەکان ناتوانن جیا بکرێنەوە کە ئێسکی ئاژەڵن یان ئێسکی مرۆڤن بەڵام لە ٩٠٪ پێشبینی دەکرێت کە ئێسکی مرۆڤ بن.


تایف گۆران ـ دهۆک













گەلەری