دوای ئەوەی سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا رایگەیاند، ئەگەری هەیە لەگەڵ ئۆکرانیا رێکبکەون و ئاگربەست ئەنجامبدەن و وتیشی، نەهێشتنی رەگ و ریشەی ململانێی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بۆ بەدیهێنانی ئەم کارە زۆر گرنگە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا لە بەیاننامە رۆژنامەوانییەکاندا رایگەیاندووە، کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی راشکاوانەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە و سوپاسی خۆی پێشکەش کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ راستەوخۆکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ترەمپ دان بەوەدا دەنێت کە روسیا پشتیوانی لە چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانی ئۆکرانیا
دەکات.
باسی
لەوەشکرد، روسیا ئامادەیە کار لەسەر یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئۆکرانیا بکات، لەنێویاندا
ئاگربەست و جەختی لەسەر پێویستی نەهێشتنی رەگ و ریشەی ململانێی نێوان روسیا و ئۆکرانیا
کردەوە.
وتیشی، پشتگیری
لە وەستاندنی شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا دەکەن، بەڵام پێویستە کاریگەرترین رێگاکانی ئاشتی
پەرەپێبدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ترەمپ زیاتر لە دوو کاتژمێری
خایاندووە.
لای
خۆیهوه ترهمپ رایگهیاند، كه پهیوهندییه تهلهفۆنییهكه بهباشی بهڕێوهچوو،
راشیگهیاند كه روسیا له دوای كۆتاییهاتنی شهڕی ئۆكرانیا، پهیوهندییهكی
بازرگانی بهرفراوانی لهگهڵ ئهمریكا دهوێت.
ئەوەشی
خستەڕوو، دانوستانهكانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دهستبهجێ دهست پێدهكات و
زیلنسكی و سهركردهكانی ئهڵمانیا، فهرهنسا، ئیتاڵیا و فینلاندم لهم بارهیهوه
ئاگاداركردهوه.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەڕەی
تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" بڵاویكردەوە،
رۆژی دووشەممە لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا قسە دەكات و
تەوەری سەرەكی پەیوەندیەكەشیان کۆتایهێنانی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەبێت.
هـ.ئـ