سەردێڕ:

لە گوندێکی سنووری شارەزوور تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

PM:05:55:19/05/2025

14796 جار خوێندراوەتەوە

لە گوندێکی سنووری شارەزوور تەرمی کەسێک دۆزرایەوە و چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی شەهید رەوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی وت، شوێنەواری فیشەک بە سەرییەوە بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەوف بەگ لە هەڵەبجە بڵاویکردەوە، کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ تەرمی پیاوێکی تەمەن (٥٨) ساڵ گەیەندراوەتە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کە شوێنەواری یەک فیشەک بەسەریەوە بووە.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رێکارە تەندروستی یەکان تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بە مەبەستی توێکاری لە تەرمەکەی.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، تەرمی ئەو هاوڵاتییەی دۆزراوەتەوە
 خەڵکی گوندی کانی بەردینەی سەر بە ناحیەی وارماوایە و تەمەنی ٥٨ ساڵە.



نـ.کـ













گەلەری