سەردێڕ:

وەزارەتی ئەوقاف: کەس ناتوانێت حەجی نایاسایی بکات

PM:01:26:19/05/2025

1088 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێ کەوتن کە ژمارەیان ١٤٤ کەس بوون و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیش دەڵێت، "رێکارەکانمان توند کردووە و کەس ناتوانێت حەجی نایاسایی بکات".


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، کاروانێکی دیکەی حاجییان کە ژمارەیان ١٤٤ کەسە، لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەوێت و وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش بڵاویکردەوە، لە ساڵی رابردوودا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێک هێندراوە و ئەمساڵ هیچ کەسێک ناتوانێت بە شێوەیەکی نایاسایی حەج بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ساڵی رابردوو ژمارەیەک کەس دوور لە رێنماییەکان حەجی نایاساییان کرد، بەهۆی ئەوەوە تووشی زەحمەتی بوون و هەندێکیان گیانیان لەدەستدا، هیوادارن ئەمساڵ هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن و کەس بە نایاسایی حەج نەکات.

هاوکات پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەجی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە و ئەمساڵ پێنج هەزار و ١٣٦ هاوڵاتیی لە هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دەتوانن حەج بکەن.


نـ.ک













گەلەری