سەردێڕ:

کەلار؛ دوو نوسینگەی دراو شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری هاوڵاتیانیان بردووە

AM:10:23:19/05/2025

2200 جار خوێندراوەتەوە

لە کەلار دوو نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری هاوڵاتیانیان بردووە و دەڵێن مایەپوچ بووین.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، بە گوێرەی دوایین زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕتی، هاوڵاتیان بە مەبەستی قازانجی ماددی بڕی ٦٥٠ دەفتەر دۆلاریان بردووە بۆ ئەو نوسینگانە، بەڵام نوسینگەکان پارەکەیان بردووە و دواتر وتوویانە مایەپوچ بوون.

وتیشی، تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە چونکە ئەو هاوڵاتیانەی پارەکانیان بردراوە سکاڵای یاساییان تۆمار نەکردووە.



ڤ.ر













گەلەری