هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دەستبکرێت بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، تا ئێستا وەزارەتی دارایی سیستمی پەیرۆڵی کارا نەکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی ئایاری ٢٠٢٥، چاوگێک لە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا وەزارەتی دارایی سیستەمی پەیرۆڵی کارا نەکردووە.
هاوکات کاراکردنی سیستمی پەیرۆڵ بۆ ئامادەکردنی
لیستی مووچەیە لەلایەن دامودەزگا و وەزارەتەکانەوە.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی
کاربەڕێکەریش دەڵێت، گفتوگۆیان کردووە بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەم مانگە
مووچەی مانگی پێنج بنێردرێت، ئەگەریشی هەیە دوابکەوێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی هەرێم و
بەغدا پێویستە لە ١٠ـی هەموو مانگێک لیستى مووچە و دەرخستەى کۆتایی ئامادەبکرێت و
بدرێت بە بەغدا، هاوکات داهاتى نانەوتیش رادەست بکرێت بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر سیستمی پەیرۆڵی کارا نەکردووە بۆ دەستپێکردن بە ئامادەکردنی لیستی مووچە.