PM:11:42:17/05/2025
4308 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکێکی شاری هەولێر شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێک روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی شەڕەکەوە گەنجێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی ئازادی لە شاری هەولێر شەڕەتەقە لە نێوان دوو دراوسێ دروستبووە و بەهۆیەوە گەنجێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەنجەی کوژراوە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی هەولێرە و بریندارەکانیش بە مەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.
باس لەوەشکراوە، هێزەئەمنییەكان لە ئێستادا گەیشتوونەتە
شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
شارا ئازاد - هەولێر