سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی دەربارەی کۆبۆنی خۆراک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

PM:09:26:17/05/2025

44176 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، لەئێستادا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، لەئێستادا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبۆنی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت و بڵاوی دەکەنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کۆبۆنیان نیە یان دەیانەوێت خانە جیابکەنەوە یاخود ناوی نوێ زیادبکەن، لەقۆناغی داهاتوودا ئەو خزمەت گوزاریەش چالاک دەبێت.













گەلەری