سەردێڕ:

ترەمپ: لەگەڵ پوتن بەتەلەفون قسە دەکەم

PM:09:16:17/05/2025

2060 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، لەگەڵ سەرۆكی روسیا، سەرۆكی ئۆكرانیا و ژمارەیەك ئەندامی ناتۆ قسە دەكات بەمەبەستی وەستانی جەنگی ئۆكرانیا و ئەنجامدانی ئاگربەست.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە لە رێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا قسە دەكات و تەوەری سەرەكی پەیوەندیەكەشیان کۆتایهێنانی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواتر لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا و ژمارەیەك لە ئەندامانی هاوپەیمانیەتی ناتۆش گفتوگۆدەكات و بەهیوایە رۆژێكی بەرهەمداربێت و ئاگربەستێك رووبدات و ئەو شەڕە توندوتیژەی كە نەدەبوو هەرگیز رووبدات كۆتایبێت.

ئەوە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ شەممە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارکۆ روبیو، هاوتا ئەمریکییەکەی سەبارەت بە دانوستانی راستەوخۆی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدا و ئاماژەی بە رۆڵی ئەرێنی ئەمریکا کرد و رایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە بۆ کارکردنی بەردەوام لەگەڵ واشنتن.













گەلەری