سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئاڵنگارییەکان، زنجیرەیەک چاکسازیی لە بوارەکانی ئابووری و دارایی و وپەرەپێداندا ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی پێشکەشکردنی وتاری عێراق لە لوتکەی عەرەبی بۆ پەرەپێدان وتی، پلانێکی پەرەپێدانیان دەستپێکردووە، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ
ئاڵنگارییەکان، حکومەتی عێراق زنجیرەیەک چاکسازیی ئابووری و دارایی و پرۆژەی
پەرەپێدانی ئەنجامداوە لەپاڵ یارمەتیدانی کەرتەکانی پەروەردە و چاودێریی تەندروستی
و گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و یارمەتیدانی کەرتی تایبەت و گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری،
هەروەها شانازی بە هەڵبژاردنی بەغدا دەکەن وەک پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی
بۆ ئەمساڵ، هەروەها عێراق پلانێکی پەرەپێدانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ
راگەیاندووە، کە لە ٢٠٢٤ـەوە دەستپێکردووە و تاوەکو ٢٠٢٨ بەردەوام دەبێت.
وتیشی، دەستپێشخەرییەکی چاکسازیی ئابووریی عەرەبی
بۆ دەیەی داهاتوو رادەگەیەنن، کە ئامانجی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی هاوبەشی
وەبەرهێنانە و بیرۆکەی ئەو دەستپێشخەرییانەشی لە رێگەی گەشەپێدانەوە وەرگرتووە، کە
سوودی بۆ ناوچەکە هەیە.
باسی لەوەشکرد، ئامانجی ئەو دەستپێشخەرییە
فەراهەمکردنی ژینگەی هاوبەشی وەبەرهێنانی عەرەبی و دروستکردنی ناوچەی بازرگانیی
ئازادە.