سەردێڕ:

بەهۆى بەهەڵە تێکردنى خوێنەوە ژنێک لە زاخۆ نزیکەی ٢٠ رۆژە لە نەخۆشخانەیە

PM:06:33:17/05/2025

11216 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى بەهەڵە تێکردنى خوێنەوە ژنێک لە زاخۆ نزیکەی ٢٠ رۆژە لە نەخۆشخانەیە و رۆژ لەدواى رۆژ دۆخی خراپتر دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، ئەمیر عەلی، وتەبێژى تەندروستى زاخۆ بۆ ئێن ئاڕ تی، رەتیکردەوە ژنەکە گیانى لەدەستدا بێت بەڵام وتی نەخۆشەکە لەژێر چاودێری چڕدایە و بەردەوام دۆخی تەندروستى بەرەو خراپتر دەڕوات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکەى ٢٠ رۆژە ژنێک لە زاخۆ سەردانی نەخۆشخانەى کردووە و لەبری خوێنی جۆری بی زائید خوێنی جۆری ئەی زائیدی تێکراوە و بەو هۆیەشەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.












گەلەری