چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، پارەی مووچەی مانگی شەشیان رەوانەی هەرێم کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، نزیکەی ترلیۆنێک دینار بۆ مووچەی مانگی شەش رەوانەی هەرێم دەکرێت و هەر ئەمڕۆ تەواوی پارەی مووچەی مانگی شەش دەنێردرێت.
چاوگەکە روونیشی کردەوە، ٩٩٢ ملیار دینار بە چەند چەردەیەک رەوانەی هەرێم دەکرێت و دوای ئەوەش بە زووترین کات لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
هاوکات، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن لەگەڵ بەرپرسانی
حکومەتی عێراق بە تایبەت وەزارەتی دارایی کۆببنەوە و پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەش
هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی گومرگی و داهاتی ناوخۆیی هەرێمە.
بەپێی زانیارییەکان شاندەکە پێکهاتووە لەچەند بەرپرسێکی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێم،
وەزارەتەكانی دارایی و ئابوری، شارەوانی و كارەبا لەگەڵ نوێنەری چاودێریی دارایی و
بەڕێوەبەری باج.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر چەندین جار شاندی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە
بەڵام تا ئێستا لەسەر رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و نەوت رێکنەکەوتوون و حکومەتی
ماوەبەسەرچوو بەردەوام گرفت دروستدەکات.