PM:04:17:17/05/2025
7812 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاریاندا، بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ نابێت هیچ منداڵێکی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بەشداری لە پڕۆسەی حەج بکات.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥، میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە، بە مەبەستی سەلامەتی و پاراستنی منداڵان لە پلەی گەرمای بەتین لە وڵاتەکەدا، دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاریاندا هاتنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بۆ گەشتی حەج قەدەغە بکەن.
وتیشیان، ساڵانە بە ملیۆنان موسڵمان بەشداری ئەنجامدانی فەریزەی حەج
دەکەن، منداڵانیش بەهۆی لاوازی جەستەیانەوە، تووشی زەبر و ئازار دەبنەوە، ئەم
بڕیارە بۆ ئەمساڵ بە شێوەیەکی فەرمی بڵاوکراوەتە و و جێبەجێ دەکرێت.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ
شەممە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتە وڵاتی
سعودییە.