سەردێڕ:

سەرۆکی ئیمارات وەبەرهێنانی بەبڕی یەک ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دۆلار لە ئەمەریکا راگەیاند

PM:11:32:15/05/2025

3028 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئیمارات، لە میانی پێشوازیکردنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گرێبەستێکی واژۆکردووە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، کە لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا، وڵاتەکەی بە بڕی ١.٤ ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکا دەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥، شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات رایگەیاند، لە ئێستادا گەشەپێدانێکی بەهێز لە نێوان ئیمارات و ئەمەریکا هەیە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابوری نوێ، وزە، تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد و پیشەسازی.

وتیشی، بە پلانی وڵاتەکەی، لە ماوەی دە ساڵی داهاتودا وەبەرهێنانی ١.٤ تریلیۆن دۆلاری لە ئەمەریکا دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ بە سەردانێک لە قەتەرەوە گەشتە ئیمارات و جەختی کردەوە، کە گەورەترین رێککەوتنیان لەگەڵ قەتەر واژۆ کردووە و بڕیارە قەتەر بڕێکی زۆر لە چەک لە ئەمەریکا بکڕێت.













گەلەری