سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە وەڵامی پرسیارەکانی وزاری بڵاودەکاتەوە

PM:08:27:15/05/2025

3956 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بریاریدا لە کۆتایی تاقیکردنەوەکاندا، لە رێکەوتی ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥ کە دوا تاقیکردنەوەی وزاری ئەنجام دەدرێت، وەلامی نموونەیی سەرجەم بابەتەکان بە گشت زمانەکان بڵاو بکاتەوە.


ئەمرۆ پینجشەممە ١٥ ی ئایاری ٢٠٢٥، یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بوو لە هەرێم، وەزارەتی پەروەردە لە بەرژەوەندی قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی، بڕیاریدا سەرجەم وەڵامی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی لە کۆتا رۆژی تاقیکردنەوە، بەرواری ٢٦ ی مانگی ئایار، بڵاوبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوکردنەوەی پرسیار و وەڵامەکان بەهەر شێوەیەک لە لەلایەن هەر کەسێکەوە بکرێت بەدەر لە رێنماییەکانەو بەرپرسیارێتی یاسایی تێدایە.

 













گەلەری