سەردێڕ:

جوتیارێک لە سەیدسادق کەوتە ژێر تراکتۆر و گیانی لەدەستدا

PM:02:52:13/05/2025

1812 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا لە گوندێکی سەیدسادق جوتیارێک لەکاتی کارکردندا بە تراکتۆرەکەی وەرگەڕا بەسەر خۆیدا و بووەهۆی گیان لەدەستدانی.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت رایگەیاند، هاولاتییەک لە کاتی کارکردندا لە گوندی قەویلە لە سنووری سەیدسادق و لەکاتی لێخوڕینی تراکتۆردا وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربووە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، جوتیارەکە دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەکەیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.













گەلەری