PM:02:35:13/05/2025
1416 جار خوێندراوەتەوە
پلاتفۆرمی وزە لە واشنتن دەڵێت، عێراق هەشتەمین وڵاتی عەرەبییە لە بواری وزەی نوێبووەوە لە بەرهەمهێنانی کارەبادا وتیشیوڵاتەکە ١.٥٩ گێگاوات لە وزەی نوێبووەوە بەرهەمدەهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، پلاتفۆرمی وزە لە واشنتن لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، گۆڕانكاری له ریزبهندی لیستی وڵاتانی عهرهبیكه خاوهن گهورهترین توانای وزهی نوێبووەوەنروویداوە و تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ میسر لە ریزبەندی یەکەمدا بووە و حەوت پۆینت ٧٥ گێگاوات کارەبای بەرهەمهێناوە.
هاوکات لە ریزبەندییەکەدا، لە ریزبەندی دووەمیشدا ئیمارات دێت کە شەش
پۆینت ١٤ گیگاوات بەرهەمدەهێنێت و عێراق پلەی هەشتەمی گرتووە و یەک پۆینت ٥٩
گێگاوات کارەبا لە وزەی نوێبووەوە بەرهەم دەهێنێت.