سەردێڕ:

شەپۆلی بارانبارین بەڕێوەیە؛ کەی دەست پێدەکات؟

PM:12:19:13/05/2025

2292 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری پروشکە باران هەیە، کەشناسی عیراقیـش، پێشبینی دەكات لە دوو رۆژی داهاتوودا شەپۆلی بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی عیراق و هەرێم بكات و پلەكانی گەرما داببەزن.


ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ـی ئایارـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ نمە بارانێکی کەم دەبێت لەگەڵ بروسکە، سبەی چوارشەممەـش لە سنوری ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک، لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوەبارانی کورت خایەن و هەورە تریشقە هەیە لەهەندێ کاتی دوانیوەڕۆ.

هاوکات، كەشناسی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە لە زۆرینەی ناوچەكانی عیراق ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە جیاوازەكانی ناوەراستی عیراق و هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و هەندێك كات خێرایی با زیاد دەكات و خۆڵبارینیشی لەگەڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی پێنج شەممە، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەراستی عیراق باران دەبارێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شارەزایانی کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلی بارانبارین  بۆ ناوچەکانی هەرێم دەدەن و بەپێی پێشبینییەکان لەم هەفتەیەدا شەپۆلەکە بەردەوامیی دەبێت.



س.ج













گەلەری