PM:01:11:09/05/2025
1084 جار خوێندراوەتەوە
ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق داوای له هاوڵاتیان كرد، هیچ حه‌جێكی بێ مۆڵه‌ت قبوڵ نه‌كه‌ن، عێراق پێشه‌نگه له بواری لۆجستی و خواردن و گه‌یاندن و گواستنه‌وه و خزمه‌تگوزاری له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا.
ده‌سته‌ی حه‌ج و عومرەی عێراق رایگه‌یاند، دوێنێ یه‌كه‌م كاروانی حاجیان له فڕۆكه‌خانه جیاجیاكانی عێراقه‌وه به‌ره‌و شاری مه‌دینه به‌ڕێكه‌وتبوون، له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا كاروانه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف و به‌سره و كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێره‌وه به‌ڕێده‌كه‌ون.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو،
حه‌جی فه‌رمی له رێگه‌ی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره ئه‌نجام ده‌درێت، داواشی له
هاوڵاتیان كرد، كه هیچ حه‌جێكی بێ مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن و به‌بێ ڤیزه‌ی حه‌ج رێگه‌یان
پێ‌نادرێت بچنه مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌وه.
هه‌روه‌ها، داوای له‌و حاجیانانیش كرد، پابه‌ندبن
به یاسا و رێساكانی وڵاتی میواندار.
وتیشی، هه‌وڵ
ده‌ده‌ن حاجی عێراقی نمونه‌ی پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان بێت و سه‌رپێچی نه‌كات
و خۆی بپارێزێت له ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه ئارامی حه‌ج تێكبدات.