سەردێڕ:

نرخی دۆلار گەیشتە چەند؟

AM:11:27:09/05/2025

2508 جار خوێندراوەتەوە

دوای دابەزینی بەرچاوی نرخی دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا، ئێستا لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئایاری ٢٠٢٥، بەپێى تازەترین زانیاری لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئاماژەی بەوە کردبوو، لە رێکارەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆلار بەردەوامن و هەوڵ دەدەن نرخەکەی جێگیر بکەن.

نرخی دراوەکانی تر بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار و ٨٨٦ دینار.

١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار و ٥٨٠ دینار.

١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن ٧٥٠ هەزار تمەنی ئێرانی.

١٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەر ٣ هەزار و ٧٣٩ دیناری عێراقی.

 













گەلەری