سەردێڕ:

لە چەمچەماڵ ٤٠٠ نەمام چێندرا

AM:10:07:09/05/2025

1560 جار خوێندراوەتەوە

هەڵمەتێكی نەمام چاندن لە سنوری ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ دەستیپێكرد و سەدان نەمامیان چاند.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان دەستپێکردووە و ٤٠٠ نەمامیان لە ناحیەی شۆڕش چاندووە و ئامانج لێی پاكڕاگرتنی ژینگەی ناحیەكەیە.

وتیشیان، نەمامەكان لە جۆری سنەوبەرن، چواردەوریان تەلبەند دەكرێت بۆ پاراستنیان لە سووتان یان شێواندیان، هەروەها بۆ رێگریكردن لە مەڕ ماڵات لە خواردنی نەمامەکان.

هەروەها، ئەم هەڵمەتە لە پێناو سەوز کردن و پاراستنی ژینگەیە، یارمەتیدەرە بۆ پاک کردنەوەی هەوا و کەمکردنەوەی تۆز و خۆڵبارین.













گەلەری