AM:08:27:09/05/2025
26388 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمرۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئایاری ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٠ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک
پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە
بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی
سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی
زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی
عەیارە ١٨ بە ٥٨٠ هەزار دینارە
زێڕی
عەیارە ٢١ بە ٦٧٧ هەزار دینارە
زێڕی
عەیارە ٢٢ بە ٧٠٩ هەزار دینارە
زێڕی
عەیارە ٢٤ بە ٧٧٤ هەزار دینارە