سەردێڕ:

ئەڵمانیا وەرگرتنی کۆچبەرانی نایاسایی رەتدەکاتەوە

PM:07:20:07/05/2025

1892 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بڕیاری راگرتنی دەستبەجێی وەرگرتنی داواکاری کۆچبەری لە سەرجەم سنوورەکانی ئەڵمانیا راگەیاند و سێ هەزار پۆلیسی رەوانەی سنوورەکان کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئەلێکساندەر دۆبریند، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە یەکەم رۆژی دەست بەکاربونی بڕیاری راگرتنی دەستبەجێی وەرگرتنی داواکاری کۆچبەری نا یاسایی لە سەرجەم سنوورەکانی ئەڵمانیا راگەیاند، تەنانەت بۆ ئەوانەش داوای مافی پەنابەری دەکەن.

وتیشی، جگە لە دۆسیەی منداڵ و ژنانی دووگیان داواکاریی بەشێکی زۆرینەی ئەو کۆچبەرانە رەتدەکرێتەوە کە داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە.
میدیا جیهانیەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، حکومەتی ئەڵمانیا بریاریداوە، کە هەر کۆچبەرێک لەسەر سنورەکان بگیرێت، راستەوخۆ بۆ ئەو وڵاتە دەنێردرێتەوە کە لێوەی چووەتە ئەڵمانیا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، حکومەتی ئەڵمانیا لە کابینە نوێیەکەیدا، پلانێکی وردی داڕشتووە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتەکەیدا و لە ئێستاشدا بە شێوەیەکی رێکخراو جێبەجێی دەکات و هەزاران کۆچبەریشی بۆ وڵاتەکانی خۆیان ناردووەتەوە. 













گەلەری