سەردێڕ:

سودانی داوای لە کۆمپانیایەکی ئازەربایجان کرد وەبەرهێنان لە کەرتی دەرهێنانی نەوت بکات

PM:05:58:07/05/2025

1412 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، باسیان لە رێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کرد لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سۆکار بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، پێشوازی لە جەیهون بایرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان کرد.

هەروەها، باسیان لە گرنگی چالاککردنی چەند پرسێکی هاوبەش کرد، کە هاوکارن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی دوو وڵاتی دۆست.

هاوکات، سودانی داوای لە کۆمپانیای سۆکار کرد کە وەبەرهێنان لە کەرتی دەرهێنانی نەوت بکات، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵەکانی عێراق لە ساڵانی رابردوودا بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی غاز و راکێشانی کۆمپانیا گەورەکان بۆ وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.

وتیشی، پێویستە جەخت بکەنەوە لە سیاسەتی هاوسەنگی عێراق و هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکان لە پێناو سەقامگیری وڵات.













گەلەری