AM:11:11:07/05/2025
1756 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەمنزیکانە یاسایەکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە بڵاوبوونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەردەکات، دەشڵێت، لە هەر پێنج هاوڵاتی عێراقی یەکێکیان جگەرە دەکێشێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، وەسیم کیلانی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرامی کۆنترۆڵکردنی تووتن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، یاسای نوێی (پاراستنی زیانەکانی تووتن) کە بەم نزیکانە دەردەچێت، کۆتایی بە بڵاوبوونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی کە بە 'ڤەیپ' ناسراوە، لە وڵاتدا دەهێنێت.
وتیشی،
یاساکە بەتوندی قەدەغەی هاوردەکردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکات و ئەوانەی
سەرپێچی بکەن، سزای وەک (غەرامەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ڤەیپ) دەدرێن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، جگەرەی ئەلیکترۆنی لەئێستادا بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناو گەنجان و منداڵان
و تەنانەت کچانیشدا بڵاوبووەتەوە.
باسی
لەوەشکردووە، لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت، ئەوەش لە کاتیدایە بەپێی داتاکانی وەزارەتی
تەندروستی جگەرەکێشان لە پێشەنگی ١٠ هۆکاری سەرەکی مردنە لە عێراقدایە.