سەردێڕ:

ئەمڕۆ شاندێکی سامانە سروشتییەکان لە بەغدا لەگەڵ ئەپیکور و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبنەوە

AM:10:03:07/05/2025

1180 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بەغدایە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت کۆببنەوە سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دانوستان و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت بۆ بازاڕەکانی جیهان.

چەند رۆژێک لەمەوبەر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق وتی، بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە عێراقرۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیلزیانی بەردەکەوێت.

وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشکرد، بەلایانەوە سەیرە هەرێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکەى مەرجیان بۆ زیاد دەکات.

 













گەلەری