دوای ئەوەی بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٥ بە پێوەری رێختەر کەناراوەکانی وڵاتی چیلی و ئەرجەنتینی هەژاند، دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە هۆشداریان دا لە مەترسی دروستبوونیشەپۆلی تسۆنامی.
ئەمڕۆ هەینی ٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەزگای بوومەلەرزەزانی و جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٥ بە پێوەری رێختەر لە نێوان هەردوو کیشوەری ئەمریکای باشور و بەستەڵەکی باشور کە بە ئەنتارتیکا ناسراوە روویداوە.
هەروەها، دەسەڵاتدارانی
چیلیش فەرمانی چۆڵکردنی بۆ کەناراوەکانی
وڵاتەكەی دەركرد و دەسەڵاتدارانی ئەرجەنتینیش، هەموو چالاکییە ئاوییەکان و
هاتووچۆی کەشتیوانییەكانیان لە کەناڵی بیگل ڕاگرت.
هاوکات،
میدیا ناوخۆییەکانی ئەو دوو وڵاتە ئاماژەیان بەوەدا، هیچ زیانێکی مادی و گیانی
بەهۆی بومەلەرزەکەوە تۆمار نەکراوە و بەڵام هۆشداری تەواو دراوە خەڵکی لە
کەناراوەکانی ئەو وڵاتە دووربکەونەوە و مەترسی روودانی شەپۆلی تسۆنامی هەیە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٠ بومەلەرزەیەکی بەهێز لە کەناراوەکانی چیلیدا
و بووەهۆی دروستبوونی شەپۆلی تسۆنامی و لە ئەنجامدا٥٢٥کەس
گیانیان لەدەستدا.