PM:07:49:02/05/2025
2872 جار خوێندراوەتەوە
ڕاپۆرتێک ئامۆژگاری گەشتیاران دەکات ئەگەر بتوانن خۆیان لەم فڕۆکەخانەیە بەدوور بگرن، چونکە بەهۆی یەکتربڕینی هێڵی شەمەندەفەر لەگەڵ ڕێڕەوی فڕینی سەرەکییەوە، یەکێکە لە فڕۆکەخانە نامۆکانی جیهان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، گەشتیاران و شارەزایانی فڕۆکەوانی هۆشدارییان داوە لە فڕۆکەخانەی "Gisborne" لە نیوزلەندا، کە بەهۆی دیزاینە سەیر و سەمەرەکەیەوە بە ترسناکترین فڕۆکەخانەی جیهان ناسراوە بەهۆی یەکتربڕینی هێڵی شەمەندەفەر لەگەڵ ڕێڕەوی فڕینی سەرەکییەوە.
بیهێنە بەرچاوت لە دیمەنێکی ناوازە و ترسناکدا، فڕۆکەیەک دەنیشێتەوە یان هەڵدەستێت، لە کاتێکدا شەمەندەفەرێک لە هەمان کاتدا تێپەڕدەبێت.
هەرچەندە شەمەندەفەرەکان لە ساڵێکدا تەنها ١٥ جار بەو هێڵەدا تێدەپەڕن، بەڵام ئەم ساتانە جێگەی نیگەرانی سەرنشینەکانن، بەشێکی زۆری گەشتیاران دەترسن، ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگییەکی ورد هەیە لە نێوان کۆنتڕۆڵکەرانی هێڵی ئاسمانی و تیمەکانی شەمەندەفەر.
جێگەی باسە فڕۆکەخانەکە سەرەڕای دیزاینەکەی کە مشتومڕێکی زۆری لەسەرە ساڵانە زیاتر لە ٦٠ گەشتی ناوخۆیی ئەنجام دەدات.