PM:06:18:30/04/2025
1324 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، تیمی حکومەتی راسپارد هاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، تیمی حکومەتی راسپارد، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک هاوکاربن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر تیمی حکومەتی
هەرێمی کوردستانی راسپارد کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.