PM:04:40:30/04/2025
2320 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگهیاند، زیاتر لە ٤٥ ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین خەرج دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەمە ٣٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەچەند رۆژی رابردودا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاریداوه بە خەرجکردنی زیاتر لە ٤٥ ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی و رێگای دوسایدی کەلار – دەربەندیخان.
هەروەها،
شایستەی کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک و پڕۆژە بەردەوامەکانی پارێزگای سلێمانی و
هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین.
هاوکات، هەر لە
چوارچێوەی بڕیارەکاندا وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاریدا بەبەردەوام بونی لیژنەی
خەرجکردنی گەڕانەوەی (التأمینات و خگاب الچمان) ی بەڵێندەران لەسەرجەم بانکەکان،
بەمەبەستی گەڕانەوەی پابەندییەکان بە پێی رێژە و گوژمەی دیاریکراو.
١ـ چوار
ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی
سلێمانی.
٢ـ چوار
ملیار دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
٣ـ سێ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار ، بۆ سەرجەم
پڕۆژەکانی سلێمانی و دەوروبەری.
٤ـ سێ
ملیار دینار بۆ سەرجەم پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان.
٥ـ دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی ئیدارەی
ڕاپەڕین.
٦ـ دوو
ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
٧ـ پێنج
ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی کەلار - دەربەندیخان.
٨ـ بیست
ملیار دینار وەک شایستەی دارایی پڕۆژەی شەقامی (١٠٠) مەتری سلێمانی ( شاڕێی بابان
).
٩ـ یەک
ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار پارەی خۆڵ و خاشاک.