سەردێڕ:

خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ بڵاوکرایەوە

PM:03:10:30/04/2025

20240 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە رۆژی یەکشەممە ١ـی حوزەیران یەکەم تاقیکردنەوە دەست پێدەکات و رۆژی ٢٩ـی ئەو مانگە کۆتایی دێت.


ئەمرۆ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە، تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی (زانستی و وێژەی و پیشەیی) لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥، لە رۆژی ١ـی مانگی حوزەیران یەکەم تاقیکردنەوە دەست پێدەکات و رۆژی ٢٩ـی حوزەیران کۆتایی دێت.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر حەوت و ٣٠ خولەکی بەیانی دەستپێدەکات.

باس لەوەشکراوە، ئەو رۆژانەی کە پشووە یان هەینییە ئەوا تاقیکردنەوەکە دوا دەخرێت بۆ رۆژی دوای خۆی و بە هەمان ریزبەندی بەردەوام دەبێت.


خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیەیە:

 













گەلەری