پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق وتی، ئامادەن بۆ دروستکردنی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن دژی دەسەڵات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، رێبوار ئەوڕەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە عێراق رایگەیاند، ئامادەن بۆ دروستکردنی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن دژی دەسەڵات.
باسی لەوەشکرد، داوا لە یەکگرتوو کۆمەڵ و لایەنەکانی دیکەش دەکەن بفەرموون
بۆ پێکهێنانی ئەو بەرە ئۆپۆزسیۆنە.
رێبوار ئەوڕەحمان ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئامادەن لە بەشێکی مافەکانیان
خۆشبن.