سەردێڕ:

وادەی ناردنی مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێم ئاشکرابوو

AM:11:06:24/04/2025

81168 جار خوێندراوەتەوە

بڕیار وایە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا پارەی مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێم بنێرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم دەڵێت، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی ٩٥٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چوار دەنێرێت بۆ هەرێم.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی کاربەرێکەریش بە ئێن ئارتی وت، لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی چواردا شاندێکی تەکنیکیان بۆ بەغدا ناردووە بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەر گرفتێک کە لە لیستەکەدا هەبێت.

ئەو چاوگە دەشڵێت، شاندە تەکنیکییەکە لە بەغدا دەبن تا ئەو کاتەی دەست بە تەمویلکردنی مووچە دەکرێت بۆ هەرێم.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای دواخستنی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی رەوانەی بەغدا کرد بە کۆمەڵێک کەموکورتییەوە، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت دوای جێبەجێکردنی رێککارەکان بەغدا پارەکە رەوانەی هەرێم بکات.












گەلەری