AM:11:01:24/04/2025
1092 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی سەبارەت بە مەرجەکانی پێکهێنانی حکومەتە و وتیشی، ئەگەر دابەشکردنی پۆستەکان بە دڵی ئەوان نەبێت ئەوا ئەگەرەکانی بەردەمیان کراوەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بە دڵی هەمووان دەبێت و وتیشی ئەگەر کابینەکە ئەوە نەبێت کە دەیانەوێت ئەوا هیچ سوودێکی نابێت.
هاوکات باسی لەوەشکرد، ئەو گفتوگۆیانەی لە نێوان پارتی و یەکێتیدا کراوە سەبارەت
بە مەرجەکانی پێهێنانی حکومەتە و ئەگەر دابەشکردنی پۆستەکانیان بەدڵ نەبێت ئەگەرەکانی
بەردەمیان کراوەن. وتیشی، دەیانەوێت حکومەتێک پێکبهێندرێت کە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا
بێت.