یەکێتیی ئەوروپا سزای دارایی کۆمپانیاکانی ئەپڵ و مێتاى ئەمریکى دا بە بڕی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، کۆمپانیاى ئەپڵ بە پێبژاردنی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ سزادراوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی مەرجی نادادپەروەرانە لە ئەپ ستۆرەکەیدا.
هەروەها، لەسەر بەرژەوەندی
دابینکەرانی ئەپەکان و کڕیارەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی
بەکارهێنانی زانیاریی تایبەتمەندی بەکارهێنەران، کۆمپانیاى مێتاى ئەمریکى بە
پێبژاردنی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ سزادراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارە لە دوای
ساڵێک لێکۆڵینەوە هاتووە لە هەردوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە و لە بەرامبەردا
کۆمپانیای ئەپڵ ناڕەزایەتی دەربڕی و بڕیارەکەی بە نادادپەروەرانە ناوبرد و
رایگەیاند، تانە لە بڕیارەکە دەدات و لەگفتوگۆشدا دەبێت بۆ لابردن یان سوککردنی
سزاکە.