بڕیارە سبەینێ حکومەتی ئەڵمانیا ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی و کورد دیپۆرت بکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ئەڵمانیا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و وتیشی، زۆرینەی ئەوکۆچبەرانەی دیپۆرت دەکرێنەوە ئەوانەن کە لە سنوورەکانی وڵاتەکە دەستگیرکراون.
باسی لەوەش کرد، بڕیارە حکومەتی ئەڵمانیا سبەینێ
کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی عێراقی و کورد لە فڕۆکەخانەی میونشنەوە بۆ فڕۆکەخانەی
بەغدا بنێرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تاکو ئێستا ژمارەی ئەو
کۆچبەرانە نەزاندراوە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی جارەکانی رابردوو زۆرینەی
ئەو کۆچبەرانە کوردبن.
هەروەها، بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست
پەیامنێری ئێن ئاڕتی کەوتووە، بەشی زۆری ئەو کۆچبەرانەی دەنێردرێنەوە ئەو
کۆچبەرانەن کە لە سنورەکانی ئەڵمانیا و چیک دەستگیرکراون و هەوڵیان داوە
سنورەکانی ئەڵمانیا بە نایاسایی ببەزێنن.