وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، كۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیار وابوو سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت، دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقائئ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، كۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكی كه له‌سه‌ر پێشنیازیی عوممان بڕیار وابوو سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت، بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دوا خراوه.
رۆژی شەممەی
رابردوو، شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و
لەگەڵ شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ وتیکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ، بۆ
کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێو باڵوێزخانەی عوممان لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا
دانوستانیان ئەنجام دا.
عەباس عراقچی،
وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی دانوستانەکانی تاران و واشنتن وەڵامی مێدیاکانی
وڵاتەکەی دایەوە و وتی، دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کەشێکی ئەرێنی و
بنیادنەر بەڕێوەچوو.
وەزیری دەرەوەی
ئێران، ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ٢٣ی نیسان، هەردوو وڵات
لەسەر ئاستی تەکنیکی لە عوممان دانوستان دەکەن.
باسی له‌وه‌ش
كردبوو، لە رۆژی شەممەی داهاتوو ٢٦ـی نیسان، ئەنجامی کۆبوونەوەی چوارشەممەی تیمە
تەنکییەکانی هەردوو وڵات، هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.