سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی وادەی بەستنی کۆنفرانسی "یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە سوریا"ـی ئاشکرا کرد

PM:12:22:22/04/2025

1424 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، ٢٦ـی ئەم مانگە کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە سوریا دەبەستن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە دەڵێت، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنن کە لە رێکەوتنی ٢٦ـی نیسان کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا دەبەسترێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنفرانسەکە پێویستییەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە سوریا، هیوادارن سەرجەم لایەنەکان بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان هەڵبستن.

پێشتر مەزڵوم عەبدی باسی لەوەکردبوو، کۆنفرانسەکە بۆ داڕشتنی هەڵوێستێکی سیاسیی هاوبەشە لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کورد لە سوریا و پێکهێنانی وەفدێکی هاوبەشە کە نوێنەرایەتیی سنوورەکەیان لە دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بکات.

بڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا ٣٠٠ کەس بەشداربن، کە زۆرینەیان نوێنەرایەتیی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە سوریا دەکەن.













گەلەری