AM:11:34:22/04/2025
1084 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دووپاتی کردەوە کە پلانی کشتوکاڵی گەیشتووەتە سێیەم ئاودێری لە کۆی پێنج ئاودێری بۆ وەرزی زستان، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پلانی ئەمساڵ دەبێتە هۆی بەدیهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، کە ئەو بەروبوومانەی لە پلانی کشتوکاڵیدا هاتووە بریتین لە بەرهەمی کشتوکاڵی جۆراوجۆر واتە سەوزە و میوە بە بڕی یەک ملیۆن دۆنم، جۆ بە بڕی ٢٠٠ هەزار دۆنم، جگە لە نزیکەی ٥ ملیۆن دۆنم گەنم.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، کە پلانی ئەمساڵ دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی خۆبژێوی
لە بەرهەمهێنانی گەنمدا، لەکاتێکدا ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە هەناردەکردنی زیادەی
ساڵی رابردوو کە بە زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو تۆن مەزەندە دەکرێت.
هاوکات وتی، "ئەگەر لە وەرزی کشتوکاڵی ئێستادا
زیادەیەک بەدەستبهێنرێت، ئەوا هەناردەکردنیشی پێویستی بە دەنگی ئەنجومەنی وەزیرانیش
دەبێت لەسەر داواکارییەک کە لەلایەن وەزیری کشتوکاڵەوە پێشکەشکراوە".