PM:10:11:21/04/2025
1628 جار خوێندراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە چەند لیستێک بەشداریی دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٥، هاوپهیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ٢٢٥ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی هادی عامری ئەنجام دا و دووپاتی كردهوه هەڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق لە ١١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥ ئەنجام دەدرێت.
چوارچێوەی هەماهەنگیی وتیشی، بڕیار دەدات بە چەندین لیست بەشداری لە
هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات و لە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن بگەڕێتەوە بۆ یەک
هاوپەیمانیی پەرلەمانی لە ژێر ناوی چوارچێوەی هەماهەنگی.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چوارشەممە، ٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، نووسینگەی رۆژنامەوانیی
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران
بە زۆرینەی دەنگ ١١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی
پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.