وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، لەمساڵدا ١٤ حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و بۆ رێگریکرن لە زیاتر بڵاو بوونەوەشی رێکاریان گرتووەتەوەبەر، هەرێمیش رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتیک تۆمار نەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تای خوێنبەربوون لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا ١٤ حاڵەتیان تۆمارکردووە و چواریان لە کەرکوک بووە و دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە باسی لەوەشکرد، رێکاریان بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە گرتووەتەبەر.
هاوکات وەزیری تەندروستی حکومەتی
کاربەڕێکەریش بە میدیای پارتی وتووە، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و حکومەتی عێراق
هەموو رێکارێکیان گرتووەتەبەر بۆئەوەی رێگریبکەن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای
خوێنبەربوون و تا ئێستا هیچ حاڵەتێکیشیان تۆمار نەکردووە لە هەرێمی کوردستان.
تای خوێنبەربوون چییە:
نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی مەترسیدارە کە لەلایەن ئاژەڵە
تووشبووەکانەوە یان گۆشتەکانیانەوە، یان لە رێگەی جۆرە مێروویەکەوە کە لە ئاژەڵادا
هەیە و پێی دەوترێت (گەنە) دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڤایرۆسەکە لە حەفتاکانی سەدەی
رابردووەوە بڵاو بووەتەوە و تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکە دەبێت.