سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆبوونەوەیەکی باش و پێشکەوتومان ئەنجامدا

PM:06:10:19/04/2025

4068 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نزیکەی چوار کاتژمێر دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریكا هەبووە و کۆبوونەوەیەکی باش و پێشکەوتوو بوو كە توانیویانە بگەنە لێكتێگەیشتنی باشتر لەسەر بارەی كۆمەڵێك ئامانجەوە، دەشڵێت، 'چوارشەممە تیمە تەنكنیكیەكان لە عوممان جارێكی دیكە كۆدەبنەوە و رۆژی شەممەی داهاتوش گەڕی سێیەمی دانوستانەكان بەڕێوەدەچێت و ئێمە نە گەشبینین بەم دانوستانە و نە ڕەشبینیشین.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دانوستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا لە رۆما بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند، ئەمڕۆ نزیکەی چوار کاتژمێر دانوستانیان هەبوو ناتوانن بڵێن، زۆر گەشبینن و ناشتوانن بڵێن رەشبینن، چونکە هێشتا دانوستاندنەکان لە قۆناغی سەرەتادان.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانییان لەبارەی کۆمەڵێک ئامانجەوە بگەینە لێکتێگەیشتنێکی باشتر بڕیاردرا دانوستانەکان بەردەوام بن و بچنە قۆناغی داهاتوو. کۆبوونەوەی تیمە تەكنیەكیەكان دەستپێبکەن، لە رۆژی چوارشەممەوە گفتوگۆی تەکنیکی لەسەر ئاستی پسپۆڕان لە عومان بەڕێوەدەچێت و شەممەی داهاتووش لە عەممان جارێکی دیكە شاندەكانی هەردوو وڵات کۆدەبینەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، دانوستانەکان لە کەشێکی بنیاتنەردا ئەنجامدراون و بەرەو پێشەوە دەچن، وەك رێبەری باڵاش وتویەتی، ئەمە یەکێکە لە ئەرکەکانی وەزارەتی دەرەوە، بە هێمنی بەڕێوەدەچێت و بە پێویستی نابینین وروژاندن یان گرفت دروستبکرێت، ئێمە بە هێمنی و بە وریاییەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن.














گەلەری