سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری عێراق: كاردەكەین بۆ بەرزكردنەوەی ئامادەیی ئەمنی

PM:05:58:19/04/2025

1344 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری عێراق لە میانەی بەشداری كردن لە ١٣ـەمین پێشانگای ئاسایش و بەرگری و پیشەسازی سەربازی و ئاسایشی ئەلیكترۆنی رایگەیاند، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ بەرزكردنەوەی ئامادەیی ئەمنی بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی نیشتمانی .


ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق لەمیانی وتارەكەیدا لەكاتی كردنەوەی ١٣ـەمین پێشانگای ئاسایش و بەرگری و پیشەسازی سەربازی رایگەیاند، ئەو كۆمپانیایانەی كە ناویان تۆماركردووە بۆ بەشداریكردن لە پێشانگاكە، بە وریایی و توانای دابینكردنی تەكنەلۆژیای بەرگری مۆدێرن تایبەتمەندن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی پێشانگاكە سوودوەرگرتنە لە تەكنەلۆژیای مۆدێرن بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی بەرگری و پلانەكانی پەرەپێدانی سیستەمی ئەمنی.

وەزیری بەرگری عێراق باسی لەوەشكرد، كارەكان بەردەوامن بۆ بەرزكردنەوەی ئامادەیی ئەمنی بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی نیشتمانی و رووبەڕووبوونەوەی هەمو ئاستەنگەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە.













گەلەری