PM:05:50:19/04/2025
1352 جار خوێندراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەى نوێی حکومەت بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕۆن و وتیشی، نیەتی باش هەیە بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، نیەتی باش هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتیاندا بێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
هەردوو شاندی یەکێتی و پارتی چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە بۆ پێکهێنانی حکومەت
و دەڵێن پرۆسەکە بە باشی دەڕوات.