ئاماژەی بەوەشكردووە، لە کاتژمێر ٦ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە تا روژی تا
دووشەممە، ئاگربەستەكە بەردەوام دەبێت ئەوەش بە بۆنەی جەژنی ئیستەر-ی
مەسیحیەكانەوە، هەروەها سەرۆكی روسیا فەرمانی داوە هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان
لەو ماوەیەدا رابگیرێن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، روسیا وا گریمانە دەکات کە لایەنی
ئۆکرانیاش پابەندبێت پێیەوە و شەڕەکانی ڕابگرێت و جەختیشی لەوەش کردەوە کە
"پێویستە هێزەکانی روسیا ئامادەبن بۆ بەرپەرچدانەوەی پێشێلکاری و ئیستفزاز
ئەگەری لەلایەنی بەرامبەر كردیان.
ئەوەشی خستەڕوو، رێڕەوی
ئاگربەستەکە، ئامادەیی و توانای رژێمی کیێڤ نیشان دەدات بۆ چارەسەری ئاشتیانەی ئەو
پرسە.