PM:05:06:19/04/2025
51840 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی دەنگۆی پشووی قوتابخانەکان وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پشووەکە تەنها بۆ خوێندنی سریانییەکانە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی کاربەرێکەر بە میدیای پارتی راگەیاند، رۆژی یەكشەممە ٢٠ـی ئەم مانگە لە قوتابخانەکان دەوامی ئاسایی هەیه و پشوو نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پشووەی راگەیاندراوە بۆ
هەموو قوتابیانی خوێندنی سریانی پشوو دەبێت و ئەوانەی تاقیكردنەوەشیان هەیە،
تاقیكردنەوەكە ناكەن، دوای پشووەکان تاقیکردنەوە دەکەنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان،
بڵاوی کردەوە، رۆژی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە، ٢٠ و ٢١ و ٢٢ ـی نیسانی ٢٠٢٥،
بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (د.خ)، تەنها بۆ پێکهاتەی
مەسیحییەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.