سەردێڕ:

سودانی: هەڵاوسان لە عێراق کەمبووەتەوە و وەبەرهێنانی بیانی فراوانتر بووە

PM:04:22:19/04/2025

1160 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵاوسان لە عێراق دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، وەبەرهێنانی بیانی فراوانتر بووە و هەروەها ئاسایشی خۆراکیش بەدیهاتووە. ده‌شڵێت، عێراق په‌ره‌ به‌ پیشەسازییە سەربازییەکانی خۆی دەدات.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی لە وتارێکیدا لە ١٣ـەمین پێشانگای ئەمنی و بەرگری و ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئاماژەی بەوەکرد، عێراق شاهیدی رێنێسانسێکی بەردەوامە لە هەموو بوارەکاندا، ئەوانیش هەوڵدەدەن پیشەسازییە سەربازییەکان لە عێراق فراوانتر بکەن، یەکلایەنەیی ئابووری کە بە عێراقەوە چەسپاوە، بووەتە تایبەتمەندییەکی ئیفلیجکەری کەرتەکانی دیکە.

باسی له‌وه‌شكرد، راستییە ژمارەییەکان و پێوەرەکانی توانا ئاماژە بەوە دەکەن کە توانای پیشەسازی عێراق لەوە زیاترە کە چاوەڕێی دەکەن، هەڵاوسان لە عێراق دابەزیوە، وەبەرهێنانی بیانی فراوانتر بووە، ئاسایشی خۆراکیش بەدەست هاتووە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "حکومەتی عێراق کار لەسەر چەندین رێڕەو دەکات، ناویاندا دروستکردنی کادیری تایبەتمەند بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

وتیشی، هەڵاوسانی ساڵانە لە عێراق دابەزینی بەخۆوە بینیوه‌، گەشەسەندن لە کەرتی پیشەسازی بەتایبەتی بەدیهاتووه‌، قەبارەی ئابووریی نانەوتی و داهاتی غەیرە باج زیادی کردووه‌، وەبەرهێنانی بیانی لە پرۆژەی بەردەوامدا فراوان بووە بۆ ئاستێک کە لە ژینگەی وەبەرهێنانی عێراقدا وێنەی نەبووە.













گەلەری